رۆحانی رێنمایی ده‌داته ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته ئه‌نجامی بدات
K24- هه‌ولێر:
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا دوای گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی، كه تێیدا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتیكرده‌وه، كه رێنمایی داوه‌ته ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی، بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته و ئه‌مه‌ریكا هه‌راسان ده‌كات، ئه‌نجامی بدات.
سه‌رۆكی ئێران گوتی: ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی بوو نه‌ك رێككه‌وتنێكی دووانی له‌نێوان دوو وڵات‌دا.
رۆحانی جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مانزانی كه ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنه‌كانی ناباته سه‌ر، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپیش له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ئه‌و راستییه پشتڕاست ده‌كاته‌وه".
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی به‌شدار له رێككه‌وتنه‌كه‌دا له گفتوگۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له رووسیا و چین تاوتوێی ئه‌و هه‌لویسته‌ی واشنتۆن ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئێران گوتی، له‌مڕۆوه رێكه‌وتنه‌كه ته‌نیا له‌نێوان ئێران و 5 وڵاتدایه و گوتی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رێككه‌وتنه‌كه‌مانی په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام واشنتۆن به‌ئاشكرا رایگه‌یاند، كه رێز له رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناگرێت.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئابووری، روحانی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان پلانێكیان بۆ پاراستنی به‌های دراوه بیانییه‌كان داناوه.
ئه‌مشه‌و له گوتارێكدا له كۆشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌یتوانیوه رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی تیرۆریستان بكات و ئێران راستگۆ نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌و رێككه‌وتنه.
H.B