"باران به‌سه‌ر ئێران‌دا ببارێنین نغرۆی ده‌كه‌ین"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "سوپای وڵاته‌كه‌ی نزیكه‌ی سه‌رجه‌م ژێرخانه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانی له سووریا كردوه‌ته ئامانج و هۆشداریی توندی داوه كه ته‌لئه‌ڤیڤ رێگه نادات ئێران سووریا بگۆڕێت بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی تا له‌و رێگه‌وه ھێرش بكاته‌سه‌ر ئیسرائیل".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/5/2018 وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كی ئه‌منیدا گوتوویه‌تی: "هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ناده‌ین به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام نزیكه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه‌و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانمان له سووریا بۆمبا‌باران كردووه، ده‌بێت له‌وه‌ش تێبگه‌ن، ئه‌گه‌ر بارانمان به‌سه‌ردا باراندن نغرۆیان ده‌كه‌ین".
لیبه‌رمان هیوای خواستووه لاپه‌ڕه‌ی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئێران له سنووره‌كانی سووریا دابخرێت و گوتوویه‌تی: "هیوادارم ئه‌و بڕگه‌یه ته‌واو بووبێت و په‌یامه‌كه‌مان گه‌یشتبێته هه‌مووان".
قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگریی له كاتێكدایه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، فرۆكه جه‌نگییه‌كانیان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌یان ئامانجی سه‌ربازی سه‌ر به فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیان له سووریا كردووه ئامانج.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سوپای ئیسرائیل، پێگه هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران كه له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودس كاراكراون به‌ر بۆمبابارانه‌كان كه‌وتوون.
هه‌روه‌ها باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی لۆجیستی سه‌ر به فه‌یله‌قی قودس. كۆمه‌ڵگای سه‌ربازی و كۆمه‌ڵگای لۆجیستی سه‌ر به فه‌یله‌قی قودس له كسوه. سه‌ربازگه‌یه‌كی ئێران له باكووری دیمه‌شق. كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی فه‌یله‌قی قودس له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق. هه‌روه‌ها سیستم و پێگه‌كانی هه‌واڵگری سه‌ر به فه‌یله‌قی قودس و پێگه‌ی چاودێری و پێگه‌ی سه‌ربازی.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، فڕۆكه‌كانیان له‌كاتی بۆمبابارانكردنی ئه‌و پێگه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییانه‌دا له‌لایه‌ن به‌رگریی ئاسمانی سووریا وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه. به‌ڵام فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه‌كانی خۆیان.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، بۆمبابارانكردنی پێگه‌كانی ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه دوێنێ فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران مووشه‌كیان به‌ئاراسته‌ی پێگه‌كانی پێشه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان ته‌قاندووه هه‌ر چه‌نده هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.