کۆمسیۆن: بەشێك لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کێشەی بەڵگەنامەیان هەیە

ئەوانەی بەشداریان كردووە زۆربەیان كوردن
kurdistan24.net

K24 - سوید

بەرپرسی نووسینگەی ئۆپسالای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی دەنگدان لە سوید کەمبووە، چونکە بەشێکی زۆر لە دەنگدەران کێشەی بەڵگەنامە و پێداویستییەکانی دەنگدانیان هەیە.

نەورۆز عەلی، بەرپرسی نووسینگەی ئۆپسالای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سوید بە كوردستان24 راگەیاند: "رێژەی بەشداری كردن لە دەنگدان لە سوید كەمە و ئەوەی ھاتووشە زۆربەیان كوردن".

روونیكردەوە: "ژمارەیەكی زۆر لە دەنگدەران بەھۆی نەبوونی بەڵگەكان نەیانتوانی دەنگبدەن، بۆ نموونە ھەندێكیان ناسنامە و رەگەزنامەیان كۆپین، یان كێشە لە پاسپۆرتەكانیان ھەیە".

دوو رۆژە دەنگدانی عێراقییەكانی دەرەوەی وڵات بۆ خولی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە و بڕیارە سبەی 12/5/2018، ھەڵبژاردنی گشتی لە عێراق و ھەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

ھ.م