رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی بۆ بارسێلۆنا: ماڵئاوا دۆڕاوه‌كان
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆیان، لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌یان بۆ كاردانه‌وه‌ی شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر لیڤانتی ته‌رخان كردبوو، به‌و پێیه‌ی لیڤانتی خه‌ونه‌كه‌ی ڤاڵڤێردی و تیپه‌كه‌ی بۆ تێپه‌ڕاندنی وه‌رزێك به‌بێ شكست له گۆڕنا.
یانه‌ی لیڤانتی له یارییه‌كی پڕگۆڵ دا به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر 4 گۆڵ شكستی به بارسێلۆنا هێنا، به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنه له‌سه‌ریه‌كه‌كانی بارسێلۆنا له لالیگا له 43 یاری وه‌ستا.
رۆژنامه‌ی AS
ئه‌م رۆژنامه مه‌دریدییه له چاپی ئه‌مڕۆی به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی:
ـ ماڵئاوا دۆڕاوه‌كان.
ـ دوای 36 هه‌فته، لیڤانتی بارسێلۆنای تووشی یه‌كه‌مین شكست كرد
ـ لیڤانتی رێگه‌ی نه‌دا بارسێلۆنا وه‌رزێكی به‌بێ شكست تێپه‌ڕ بكات.
رۆژنامه‌ی Marca
رۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی، ناونیشانه‌كانی چاپی ئه‌مڕۆی به‌مشێوه‌یه بوو:
ـ ماڵئاوا له جوانی لالیگا
ـ بارسێلۆنا له لالیگا تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو
ـ بارسێلۆنا جیاوازییه‌كه‌ی بۆ گۆڵێك كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام له ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه شكستی هێنا.
رۆژنامه‌ی Sport
ئه‌م رۆژنامه كه‌ته‌لۆنیاییه له چاپی ئه‌مرۆ ئه‌م ناونیشانانه‌ی زه‌ق كردۆته‌وه
ـ بارسا به‌بێ به‌رگری
ـ یێری مینا خراپترین به‌رگریكار
ـ هاتریكه‌كه‌ی كۆتینهۆ فریای بارسا نه‌كه‌وت
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح گۆڵێكی كرد و مێسی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی مسۆگه‌ر كرد