توركيا باڵيۆزى ئيسرائيلى ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، رايگه‌ياند، باڵيۆزى ئيسرائيلى له وڵاته‌كه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه خاكى توركيا به‌جێبهێڵێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ باڵيۆزى ئيسرائيل بانگ كراوه‌ته وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و به ره‌سمى نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى پێ دراوه به هۆى كوژرانى زياتر له په‌نجا هاووڵاتى فه‌له‌ستيينه‌وه له ئاكامى ده‌ستڕێژى سوپاى ئيسرائيل له خۆپيشانده‌ره فه‌له‌ستينييه‌كان.
دوێنێ، ده‌يان هاووڵاتى خۆپيشانده‌رى فه‌له‌ستينى له ناوچه‌كانى هێڵى جياكه‌ره‌وه‌ى نێوان كه‌رتى غه‌ززه و ئيسرائيل به گوله‌ى سه‌ربازى سوپاى ئيسرائيل گيانيان له‌ده‌ستدا و زياتر له دوو هه‌زار هاووڵاتى ديكه‌ى خۆپيشانده‌ر بريندار بوون.
خۆپيشاندانى فه‌له‌ستينييه‌كان و مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى له كه‌رتى غه‌ززه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى رێوڕه‌سمى گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر