سه‌لیم ده‌رنه‌چوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ خولی چواره‌م نه‌یتوانیوه ببێته‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 دا ده‌رنه‌چووه‌و ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
سه‌لیم جبووری له خولی سێیه‌مدا له‌سه‌ر لیستی موته‌حیدوون خۆی كاندید كرد و ماوه‌ی چوار ساڵه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، به‌ڵام بۆ خولی چواره‌م له‌ناو هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی خۆی كاندید كردبووه‌وه‌و ژماره دووی لیسته‌كه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام كه‌متر له 3 هه‌زار ده‌نگی هێناوه‌و ده‌رنه‌چووه‌ته‌وه.
جگه له سه‌لیم جبووری ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو كه نزیكه‌ی 30 كه‌سیان كه‌سایه‌تی دیارن، نه‌یانتوانیووه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستیهێنن و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌شێكیان عێراقیان جێهێشتووه‌و به‌شێكی دیكه‌شیان له ترسی لێپرسینه‌وه پاش نه‌مانی پارێزبه‌ندییه‌كه‌یان به‌نیازن بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بژین.