لە سلێمانی كوڕێكی تەمەن 12 ساڵە باوكی خۆی كوشت
K24 - سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد كوڕێكی تەمەن 12 ساڵە لە شاری سلێمانی باوكی خۆی كوشتووە، دوای رووداوەكە بكوژەكە لەلایەن ھێزەكانی پۆلیس دەستگیركرا.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ 19ی ئایاری 2018، لە گەڕەكی قولەرەیسی شاری سلێمانی باوكێك لە لایەن كوڕە 12 ساڵانەكەیەوە كوژرا".
پۆلسی سلێمانی راشیگەیاند: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كراو بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس بەهۆی كێشەیەكەوە ( م ، ع ، ع ) ی لەدایكبووی 1985 ، لەلایەن كوڕە 12 ساڵانەكەیەوە كوژراوە".
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشدراوە: "لەئێستادا بكوژی (م ، ع ،ع ) دەستگیر كراوەو لێكۆڵینەوەی وردیش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستیپێكردووە".
ھ.م