ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى: ژياننامه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام له ئۆپه‌رێتێكى 40 خوله‌كى تۆمار ده‌كه‌م
K24 – سلێمانى:
هونه‌رمه‌ند و ميوزيكسانى كورد ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى رايگه‌ياند، له به‌رنامه‌يدايه، ژياننامه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام له ئۆپه‌رێتێكى چل خوله‌كيدا تۆمار بكات.
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى له ديدارێكى له‌گه‌ڵ (كوردستان24) گوتيشى: هه‌ر له بوارى ئاينيدا، پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ستايشێكى ئاينى له‌به‌ر ده‌سته كه به ده‌نگى يه‌كێك له هونه‌رمه‌ندانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌وترێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له گرووپى كيژانى سلێمانى سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى چه‌ند به‌رهه‌مێكى نوێيه بۆ گرووپه‌كه.