سه‌عد حه‌ریری ده‌بێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان
K24- هه‌ولێر:
زیاتر له نیوه‌ی په‌رله‌مانتارانی لوبنان له‌میانه‌ی دانوستانه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ میشال عۆن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی لوبنانی، جارێكی دیكه متمانه‌یان به سه‌عد حه‌ریری، كاندیدی سوننه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران دایه‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له كه‌ناڵی جه‌دیدی لوبنانی گواستیه‌وه، گفتوگۆكان له‌مباره‌یه‌وه هێشتا به‌رده‌وامن و هه‌موو لایه‌ك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خه‌ریكه میشال عۆن جارێكی دیكه سه‌عد حه‌ریری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی لوبنان راده‌سپێرێت، كه بۆ سێیه‌م جاره له‌سه‌ریه‌ك ئه‌و پۆسته‌ی پێده‌درێته‌وه.
به‌گویره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه لوبنانییه، پێویسته به‌زووترین كات عۆن حه‌ریری راسپێرێت، كه پشتگیری زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ده‌ستهێناوه، كه كۆی گشتییان 128 په‌رله‌مانتاره و، پێشبینیش ده‌كرێت حه‌ریری له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له‌و وڵاته جێگای په‌سه‌ندكردن بێت، به‌وه‌ی كه دیارترین كه‌سایه‌تی سیاسی سوننیه له لوبنان.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی لوبنانی له 6ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوون، كه بڕیاربوو له ساڵی 2013 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی شكستی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی وڵات، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ درێژكرایه‌وه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی لوبناندا كه ركابه‌ری له‌سه‌ر 128 كورسی په‌رله‌مانی كرا . به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی ره‌وتی موسته‌قبه‌ل، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌رچوو ژماره‌ی كورسییه‌كانی بۆ كه‌متر له نیوه‌ی گه‌ڕی پێشوو كه‌مكرده‌وه، له‌كاتێكدا حیزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی زۆرترین ژماره‌ی كورسییان به‌ده‌ستهێنا، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پارتی راستڕه‌وی مه‌سیحی، كه به‌رهه‌ڵستكارێكی سه‌رسه‌ختی حیزبوڵڵایه، ژماره‌ی كورسیه‌كانی له 8 كورسی بۆ دوو ئه‌وه‌نده واتا 16 كورسی به‌رز كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش پێویست بوو حیزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی كاندیدێكی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران راسپێرن، به‌ڵام كاتێك چوونه په‌رله‌مان، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران متمانه‌یان به حه‌ریری دایه‌وه، به‌مه‌ش پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌و پۆسته 180 پله سووڕایه‌وه.
H.B