داعش له دوو قۆڵه‌وه هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی عێراق
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش له باشووری مووسڵ ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كردووه‌و به‌گوێره‌ی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا، هێزه‌كانی عێراق سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/5/2018 دوو هێرشی داعشیان تێكشكاندووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "چه‌كدارانی داعش له دوو شوێنه‌وه ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كرد، له گوندی ئه‌بو سه‌لیبی باشووری مووسڵ و له رێگای به‌غدا - مووسڵ له باشووری شاره‌كه، به‌ڵام هێرشه‌كانیان تێكشكێنراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه. به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی هه‌ر دوو لایان باس نه‌كردووه.
پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو چه‌كدارانی داعش له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌ست به ھێرشی فراوان بكه‌ن و ئامانجیانه چه‌ندین ناوچه داگیر بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" ئاشكرای كردبوو، چه‌كدارانی داعش پیلان بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی عێراق داده‌ڕێژن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌منی كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه، داعش نیازی وایه له‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌دا ھێرشی توند و فراوان بكاته سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وتووه كه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه خۆیان بۆ هێرشه‌كه ئاماده ده‌كه‌ن و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه له خاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت: "هێشتا چه‌كدارانی داعش له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازی ناوچه بیابانه‌كانی رۆژئاوای عێراقدان، هێزه‌كانی عێراقیش ئه‌و شاره‌زاییه‌یان نییه له‌باره‌ی جوگرافیای ناوچه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه نوێن و كه‌م ئه‌زموونن و ناشاره‌زان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له‌و ناوچانه‌دان خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زان له چۆنێتی ژیان و خۆحه‌شاردان، ئه‌وه‌ش وایكردووه بتوانن له‌و ناوچانه‌وه پیلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌ش دابڕێژن" وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" گوتوویه‌تی".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، هیزه‌كانی عێراقیش ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یانن و پێشتریش چه‌ند هه‌وڵێكی چه‌كدارانی داعشیان شكست پێهێناوه".