به‌ندكراوان هه‌وڵی شكاندنی به‌ندیخانه‌ی زركای دهۆك ده‌ده‌ن
K24 - دهۆك:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ندیخانه‌ی زركای دهۆك رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوه عه‌ره‌به‌كان، هه‌وڵیانداوه په‌لاماری پۆلیس و پاسه‌وانان بده‌ن و به‌ندیخانه‌كه بشكێنن و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، له ئاكامیشدا ژماره‌یه‌ك پۆلیس برینداربوونه و 8 به‌ندكراویش گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له دهۆك، عه‌ره‌به زیندانیكراوه‌كان، كه به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به داعش و تیرۆره‌وه هه‌یه و له‌وێ به‌ندكراون، ویستوویانە پەلاماری پۆلیس بدەن، ھەندێک لە دەرگاکانی به‌ندیخانه‌كه‌شیان شکاندووە.
له ئاكامی ئه‌و پشێوییه و په‌لاماره و پێكدادانی نێوان پۆلیس و زیندانییان، 7 به‌ندكراو گیانییان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌ك پۆلیسیش برینداربوونه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له دهۆك راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی گیانییان له ده‌ستداوه، به هۆكاری ئه‌و ئاگره بووه كه له‌لایه‌ن به‌ندكراوانه‌وه كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، به كوردستان 24ی راگەیاند، دوای ئەو ھەوڵەی زیندانییە عەرەبەکان، پۆلیسەکان ھەوڵیانداوە بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن، به‌و هۆیه‌وه توندوتیژی تێكه‌وتووه و دواجار كۆنتڕۆڵ كراوه.
ھەروەھا راشیگەیاند، بەڕێوبەری به‌ندیخانه‌كه خۆیشی برینداربووە، به‌ڵام برینەکەی سووکە، ئاشكراشی كرد زیاتر لە 400 به‌ندكراوی عه‌ره‌ب لە زیندانەکەدا ھەن کە زۆربه‌یان لەسەر ماددەکانی تیرۆر و بوونی پەیوەندییان به داعش ده‌ستگیركراون.
ا. م