وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له شاردنه‌وه‌ی دۆخی خراپی سوپا شكستیهێنا
K24 - هه‌ولێر:
ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له شاردنه‌وه‌ی راستی توانا سه‌ربازی و ئاماده‌سازییه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا و ره‌وشه‌كه زۆر له‌وه خراپتره كه له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ی بۆكراوه.
فه‌رمانگه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی فیدراڵی له ئه‌ڵمانیا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قووڵ، وه‌زیری به‌رگرییان تۆمه‌تبار كردووه كه به ئه‌نقه‌ست كورتهێنانی بوودجه و ژماره‌كانی شاردووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی راپۆرتی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كه، بۆ تۆمه‌تباركردنی ئۆرسۆلا چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌به‌رچاو گیراوه، كه‌شتییه‌كان بێ چه‌ك و مووشه‌كی زیره‌كن و ژێرئاوییش هه‌ن بێ تیمی تایبه‌تین".
راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بارودۆخه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی كه‌ناراوه‌كانی سۆماڵ و قاچاغچییه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌بێت و ئه‌و كورتهێنانه ئه‌ڵمانیا وا وێنه ده‌كات كه ناتوانێت به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت".
له راپۆرتی فه‌رمانگه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی فیدراڵیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، بارودۆخی سوپای ئه‌ڵمانیا زۆر له‌وه خراپتره له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی بێڵد ئاماژه‌ی بۆ كرابوو و باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كورتهێنان له بوودجه‌ی به‌رگری هه‌یه و وه‌زیری به‌رگری داوای 3 ملیار یۆرۆی زیاده‌ی كردووه بۆ ساڵی 2019 و 4 ملیار یۆرۆ بۆ ساڵی 2020 و 5 ملیار یۆرۆ بۆ ساڵی 2021".
له راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه‌شدا باسی ئه‌وه كرابوو، سوپای ئه‌ڵمانیا له رووی ئاماده‌یی بۆ جه‌نگ له خراپترین دۆخدایه و ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی بۆ تواناكانی سوپا هه‌یه، زۆر دووره له واقیعه‌كه‌وه.