ئه‌مریكا 3 گرووپی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك تیرۆریست ده‌ناسێنێ
K24 - هه‌ولێر:
كۆنگرێسی ئه‌مریكا له پرۆژه بڕیارێكدا، عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق به رێبه‌رایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كرم كه‌عبی و حزبوڵلای عێراق وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ده‌ناسێنێت و پرۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی كۆنگرێسی ئه‌مریكی كه له میدیاكانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌كه له عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و بووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و حزبوڵلای عێراق وه‌ك تیرۆریست پۆلێنكراون.
ئه‌و گرووپه شیعه مه‌زهه‌به چه‌كدارانه‌ی عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پاڵپشتی و ئاراسته ده‌كرێن و له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندن جار هه‌ڕه‌شه‌یان له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه كردووه تا پاشه‌كشه بكه‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌كشێنه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان.
له چه‌ند مانگی رابردووش‌دا سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گرووپه شیعییانه له لوبنان و له نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیل ده‌ركه‌وتن وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل لێكدرایه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی شیعه له‌ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه‌و هه‌یه و له كاتی هێرشكردنه سه‌ر شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دنه‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، به چه‌ك و تانكی ئه‌مریكییه‌وه ده‌ركه‌وتن و ره‌خنه‌ی زۆر له واشتن گیرا كه چه‌كه‌كانی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران.