ئینیێستا: كاتێك له بارسێلۆنا بووم، چه‌ندانجار گرێبه‌ستی ریال مه‌دریدم ره‌ت كرده‌وه
ئه‌ندرێس ئینیێستا یاریزانی یانه‌ی ڤیسێل كۆپێ ژاپۆنی له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه له‌وكاته‌ی له بارسێلۆنا یاری كردووه چه‌ندان گرێبه‌ستی ریال مه‌دریدی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
ئینیێستای ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه له هاوینی ئه‌مساڵ روویكرده خولی ژاپۆنی ده‌ڵێت: ریال مه‌درید زۆر هه‌وڵی دا به پۆشینی درێسی ریال مه‌درید رازیم بكات، به‌ڵام من نه‌متوانی له بارسا جیاببمه‌وه.
ئینیێستا له درێژه‌ی ئه‌و دیمانه‌ی كه له پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌شڵێت: له‌وكاته‌ی په‌یوه‌ندیم به لاماسیا كرد، هیچ كاتێك به نهێنی گفتووگۆم له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كردووه و هه‌میشه مانه‌وه‌م له‌و یانه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردووه كه تێیدا په‌روه‌رده بووم.
ئینیێستا ده‌شڵێت: له كاروانی وه‌رزشی خۆم ته‌نیا یه‌كجار له كاتی یاریكردن زۆر به توندی توڕه‌بووم، ئه‌ویش له كلاسیكۆ له دژی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو، به‌ڵام ئه‌و كاردانه‌وه‌ی توندی نه‌بوو، به‌ڵكوو زۆر باشتر بوو له من.
ئه‌ندرێس ئینیێستا له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی بارسێلۆناوه به بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤیسێل كۆپێ ژاپۆنی كرد، ئینیێستا له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 675 یاری كردووه و 57 گۆڵ و 142 ئاسیستی هه‌بووه.