"به‌و درۆیه‌ی سه‌ددام رووخێنرا رژێمی ئێرانیش ده‌ڕوخێنرێ"
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤارێكی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه، تیمی "هه‌ڵۆكان"ـی ئیداره‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ به‌ره‌و هه‌ڵگیسرساندنی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌نگاو ده‌نێن و هه‌مان ئه‌و هه‌نگاوانه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه ئیداره‌ی جۆرج بوشی كوڕ، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا له كاتی "داگیركردنی" عێراق ساڵی 2003 په‌یڕه‌ویان كردووه.
گۆڤاری ناشناڵ ئینترێستی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له جه‌نگه، 3 هه‌نگاو بۆ فێڵكردن له سوپای ئه‌مریكا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن تا پاڵی پێوه‌بنێن رژێمی ئێران بڕۆخێنێ، پاساوی سه‌ره‌كیشیان ئه‌وه‌یه كه ئێران چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی هه‌یه".
گۆڤاره‌كه نوسیوویه‌تی: "هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێش داگیركردنی عێراق ساڵی 2003 روویدا، سیناریۆ بۆ رووخاندنی ئێران داده‌ڕێژرێت، له حاڵه‌تێكیشدا ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی نه‌یارێتی ببێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی سیناریۆكه‌ی، ده‌یگۆڕێت بۆ به‌رگریكردن له جیهانی ئازاد".
له پلانی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگیشدا، ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات جیهان قایل بكات كه ده‌كرێت پاڵپشتی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێكی دیموكراسی له ئێران بێته ئاراوه‌و حكومه‌تێكی دیموكراسی درووست بكه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق پێش رووخاندنی سه‌ددام روویدا".
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌شێكه له‌و قسانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران ده‌ستیپێكردووه.
ناشناڵ ئینترێست ده‌ڵێت، هه‌نگاوی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكردووه‌و رایگه‌یاندووه كه واشنتن به‌رگریی له گه‌لانی ئێران ده‌كات و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێرانیشی به ده‌نگی شۆڕش له پێناو ئازادی ناوبردووه نه‌ك ته‌نها داواكاریی چاكسازیی" ئیتر پێویسته ئاماده‌كارانی ئه‌و پرۆگرامه داوا له سه‌رۆك تره‌مپ بكه‌ن جه‌نگ له پێناو ئازادی ئێرانییه‌كان هه‌ڵگیرسێنێ".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، هه‌نگاوی سێیه‌میان وه‌ك سیناریۆكه‌ی رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام حسێنه، كاتێك كۆشكی سپی و به‌رگریكارانی سیاسه‌ته‌كه‌ی ده‌ستیانپێكرد و سه‌رنجیان خسته سه‌ر هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له دژی عیراق و رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی، كه به كه‌مترین باج و خه‌رجی لێی ده‌ربچن".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003 ده‌ركه‌وت ئه‌و چه‌كه كۆكوژانه‌ی ئه‌مریكا به‌هۆیه‌وه شه‌ڕی به‌رپاكرد "بانگه‌شه‌یه‌كی درۆیینه" بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌هه‌مان پاساوی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ ئێران داگیربكات و رژێمه‌كه‌ی بڕوخێنێ ده‌بێته "درۆیه‌كی دیكه".
گۆڤاره‌كه جیبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاو و سیناریۆیانه به‌دوور نازانێت و نوسیوویه‌تی: "ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه ئه‌مریكا پاساوی ناڕاست بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ به‌كارده‌هێنێ".