یوڤێنتۆس بڕیاری فرۆشتنی هیگواینی دا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی یوڤێنتۆس، هیگواین بۆ وه‌رزی داهاتوو له پلانه‌كانی ماسیملیانۆ ئالێگری دا نه‌ماوه و شوێنگره‌وه‌شی بۆ ده‌ستنیشان كراوه.
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرت و كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه یوڤێنتۆس له هاوینی ئه‌مساڵ هیگواین ده‌فرۆشێت.
هیگواین له هاوینی 2016 به بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤی، به‌مه‌ش بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، له‌وكاته‌وه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان هیگواین 105 یاری بۆ یوڤی كردووه و 56 گۆڵ و 12 ئه‌سیستی هه‌بووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، ئالێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئالڤارۆ مۆراتا نزیكبۆته‌وه كه پێشتر ئه‌و یاریزانه مه‌دریدییه‌كه له 93 یاری بۆ یوڤی، 27 گۆڵ و 19 ئاسیستی كردووه.