هه‌وڵێك بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئارادایه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه، جووڵه‌یه‌ك له‌ناو په‌رله‌مان هه‌یه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆتاییهێنان به كاره‌كانی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه دووپاتیكردۆته‌وه،"مادده‌ی 2 له یاسای كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان ئه‌و مافه به ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران ده‌دات، چاودێری كار و ئه‌ركه‌كانی كۆمسیۆن بكات"، گوتیشی: "ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و چاودێریكردنه تا به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش درێژ ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: "كۆمسیۆن له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پێكهێندراوه و ده‌كرێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی به هه‌مان میكانیزم ئه‌نجام بدرێت".
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكرد، "هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمسیۆن ته‌نیا له‌لایه‌ن شكستخواردووه‌كانه‌وه نادرێن، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك له سه‌ركه‌وتووانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه و كوتله‌كانیان بكات، كه هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمسیۆن ده‌ده‌ن.
له دانیشتنی پێشتریش، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆمه‌ڵێك بڕیاری له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ده‌ركرد، له‌وانه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان، وێڕای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی رێژه‌ی له 10%ی ده‌نگه‌كان، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له یاساناس و نوێنه‌ران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران ده‌رده‌كرێت ته‌نیا به پله‌ی "راسپارده" وه‌رده‌گیرێت، نه‌ك بڕیار.
H.B