عه‌بدولخالق مه‌سعوود به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه
به فه‌رمی عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكه كورده‌كه بۆ 4 ساڵی دیكه به زۆرینه‌ی ده‌نگ به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجام درا، كه تێیدا عه‌بدولخالق مه‌سعوود به سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
عه‌بدولخالق مه‌سعوودی ته‌مه‌ن 63 ساڵ، له 2014 به زۆرینه‌ی ده‌نگ به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرا، ماوه‌ی 20 ساڵ وه‌ك كارگێر و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كاری كردووه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به فه‌رمی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگرت