قوتابیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ مامۆستاكه‌یان ده‌خه‌نه‌ گریان

به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو مانگه‌ مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ قوتابخانه‌كه‌دا خه‌وتووه‌

K24 - هه‌ولێر:

چەند قوتابییەک مامۆستاکەیان دەخەنە گریان کاتێک بە بڕی 400 دۆلار یارمەتی بۆ کۆدەکەنەوە.

 مامۆستاکە بەهۆی خراپی باری دارایی بەرازیل، دوو مانگە مووچەی وەرنەگرتوە و ناچار لە قوتابخانەکەی دەخەوێت.

لەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەووە دەردەکەوێت، دوای ئەوەی مامۆستاکە بەهۆی سوپرایزی قوتابیەکانی دەست دەکات بە گریان، تەواوی قوتابییەکان دەڕۆن و باوەش بە مامۆستاکەیاندا دەکەن.