"كریستیانۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه مانچێسته‌ر یونایتد"
فابیۆ كاپێللۆ راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای ده‌كات كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه مانچێسته‌ر یونایتد و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆزێ مۆرینهۆی هاونیشتیمانی یاری بكاته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی سێیه‌مین ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان گوومانی له‌سه‌ر رۆیشتنی دروست كردووه و به گوێره‌ی میدیاكان كریس له رۆیشتنی له یانه مه‌دریدییه‌كه نزیك بۆته‌وه.
فابیۆ كاپێللۆ راهێنه‌ری پێشووی ئیتاڵیا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كریسیانۆ له ریال مه‌درید ده‌ڕوات و ده‌چێته مانچێسته‌ر یونایتد.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتد به فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ هاتوونه‌ته سه‌رهێڵ، به‌ڵام دایكی كریستیانۆ داوای له كوڕه‌كه‌ی كرده‌وه ئه‌گه‌ر له ریال مه‌درید بڕوات ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه مان یونایتد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به بڕی 84 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه له 438 یاری ئه‌نجام داوه و 450 گۆڵ و 132 ئاسیستی كردووه و 4 ناسناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مه‌درید بردۆته‌وه و 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه.