ئه‌مشه‌و پورتوگال به‌بێ كریستیانۆ یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی ده‌كات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییه دۆستانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌لجیكا دوورخرایه‌وه، راهێنه‌ری پورتوگالیش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
له یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاری بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا، له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و له بروسكیل پورتوگال ده‌بێته میوانی به‌لجیكا.
فێرناندۆ سانتۆس راهێنه‌ری پورتوگال بۆ ئه‌م یارییه كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دوورخستۆته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كریستیانۆ وه‌رزێكی تاقه‌تپڕوكێنی پێشكه‌ش كردووه، بۆیه به‌شداری یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ناكات.
سانتۆس به میدیاكانی راگه‌یاند كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌م وه‌رزه دوور و درێژه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید پێشكه‌شی كردووه، موڵه‌تمان پێ داوه، پاشان بۆ 7ـی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر جه‌زائیر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دوایین یاری و ئاماده‌كاری پورتوگال ده‌بێت بۆ مۆندیال.