چه‌كدارانی داعش 12 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان ده‌كوژن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له یه‌كێك له گونده‌كانی باكووری "زلووعیه" 12 ئه‌ندامی یه‌ك خێزانییان كوشت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش دزه‌یان كردووه‌ته گوندی فه‌رحاتیه‌ی باكوور ناحیه‌ی زلووعیه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و 12 ئه‌ندامی خێزانێكیان كوشت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌یان داوه، ته‌رمی كوژراوانیش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
چه‌كدارانی داعش ماوه‌یه‌كه له‌و ناوچانه ده‌ستییان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه و ناوه ناوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گونده دووره ده‌سته‌كان و له چه‌ند شێوێنێكیش په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كانییان داوه.
ا. م