پۆلیسی سۆران: كوڕێك به چه‌قۆ باوكی خۆی ده‌كوژێت
K24- هه‌ولێر:
هاوار ئه‌رگۆشی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی سه‌روچاوه‌ی شارۆچكه‌ی سۆران روویداوه.
وه‌ك ئاماژه‌یبۆكرد، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه، ده‌ركه‌وتووه كه گه‌نجێكی 29 ساڵی به‌چه‌قو باوكی خۆی كوشتووه و، ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی رووداوه‌كه لێی رووداوه، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران گوتیشی، سه‌ره‌تا قوربانییه‌كه بریندار كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌وره‌ها گوتی، تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو رووداوی دیكه‌ش، كه یه‌كێكیان خنكان و ئه‌وی دیكه‌شیان برینداركردنه، له سنووری قه‌زای سۆران تۆماركراون و روپه‌ڕی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.