سەدر توڕە بوو

"لەبەرامبەر سزادانی لایەنگرانم بێدەنگ نابم"

K24 - ھەولێر

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر مۆڵەتی چەند رۆژێك بە حکوومەتی عێراق دەدات بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەکانی ئاو و کارەبا بهێنێت و هۆشداریش لەبارەی تۆڵەکردنەوە لە لایەنگرانی دەدات.

سەدر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "عێراق و عێراقییەکان باجی پاڵپشتیکردنم، دەدەن دوای ئەوەی بەرەی چاکسازی لە هەڵبژاردن سەرکەوت و لەبەرامبەر سزادانی لایەنگرانم بێدەنگ نابم".

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەی ئاو و کارەبا چۆك بە خەڵکی عێراق دانادات، هاوکات مۆڵەتی چەند رۆژێکیشی بە حکوومەت داوە بۆ ئەوەی کێشەکانی ئاو و کارەبا لە وڵات چارەسەر بکات، ئەگەرنا لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان، وەك خۆی دەڵێ هەموو کارێك دەکەن.

ماوەی چەند رۆژێکە کێشەی کەمی کارەبا و ئاو لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەری هەڵداوە و رۆژانەش خۆپێشاندان لەو پارێزگایانە بەڕێوەدەچن.

ھ.م