وه‌زيرى سه‌رچاوه ئاوييه‌كان بۆ خه‌ڵكى عێراق: تانكى زياده بكڕن
K24 – هه‌ولێر:
دواى كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى وه‌زارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌يرانى كه‌مئاوى، حه‌سه‌ن جه‌نابى وه‌زيرى سه‌رچاوه ئاوييه‌كانى عێراق داواى له هاووڵاتيان كرد، تانكى زياده بكڕن.
ئه‌م قسانه‌ى وه‌زيره عێراقييه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بوونه‌ته جێى گاڵته‌جاڕى به‌كارهێنه‌ران و هاووڵاتيان به توانجه‌وه ئاماژه به چاره‌سه‌ره‌كه‌ى وه‌زير ده‌كه‌ن و هه‌ندێكيان وه‌ك ته‌نز به چاره‌سه‌رى سيحرى بۆ قه‌يرانى ئاو له عێراق وه‌سفيان كردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا له دوو رۆژى رابردوودا ده‌ستيانكردووه به گرتنه‌وه‌ى ئاوى ديجله به مه‌به‌ستى پڕكردنى به‌نداوى ئه‌ليسۆ، كه توركيا به مه‌به‌ستى گرتنه‌وه‌ى ئاوى رووبار‌ى ديجله درووستى كردووه.
گرتنه‌وه‌ى ئاوى رووباره‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ فشاره سياسيى و سه‌ربازييه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عێراق به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى پارتى كرێكارانى كوردستان له ناو خاكى عێراقدا.