ئهڵمانیا پێكهاتهی كۆتایی بۆ مۆندیالی 2018 راگهیاند
یواكیم لۆف راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لیستی کۆتایی بۆ مۆندیال بڵاوکردەوە و یهكێك له دیارترین ئهستێرهكانی دوورخستهوه.
پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لیستی کۆتایی یاریزانانی هەڵبژاردەکەیانی بۆ مۆندیالی 2018 بڵاوکردۆتەوە کە پێک دێت لە 23 یاریزان و گرنگترین ئەو یاریزانی کە ناوی لەم لیستە نیە، لیرۆی سانێ یاریزانی لاوی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرایە.
دوورخستنهوهی لێرۆی سانی میدیاكانی ههژاند، ئهمهش له كاتێكدایه كه گواردیۆلا له بارهی ئهم یاریزانه دهڵێت: سانی له دوای مێسی باشترین یاریزانه كه راهێنانم پێ كردبێت.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مۆندیالی 2018ـی رووسیا لە کۆمەڵەی شەشەم هاوشانی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی مەکسیک، کۆریای باشوور و سوید یاری دەکەن.