نهێنی چۆنیه‌تی كه‌وتنی مووسڵ به‌ده‌ست داعش ئاشكرا ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵ بوو نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێیی خاكی عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه داگیركرابوو، ته‌نیا چه‌ند مانگێكی كه‌م ماوه ببێت به‌ساڵێك عێراق به‌بێ داعش وه‌ك قه‌واره به‌سه‌ر ببات.
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن عه‌دنان ئیسماعیل نه‌جم دلێمی ناسراو به "عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لبیلاوی"، كه جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی داعش بوو و له 4ی حوزه‌یرانی 2014 له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه له به‌ری راستی شاری مووسڵ كوژراوه، دۆزراونه‌ته‌وه و، ئه‌و به‌ڵگانه باس له ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه ده‌كه‌ن.
هیشام هاشمی، تویژه‌ر له‌بواری كاروباری ئه‌منی و ستراتیژی و گروپه توندڕه‌وه‌كان له چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربازی گواستییه‌وه، "ئه‌و كات بیلاوی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی رێكخراوی داعشی به‌ده‌سته‌وه بوو".
وه‌ك باس كراوه، بیلاوی له‌دایكبووی ساڵی 1974ی پارێزگای ئه‌نباره و پێشتر له ریزه‌كانی گاردی كۆماری عێراقی پله‌ی ئه‌فسه‌ری هه‌بوو.
به‌ڵگه‌كان پشتڕاستیان كردۆته‌وه، له‌ساڵی 2005 ـه‌وه ناوبراو په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردووه، له ته‌مموزی ساڵی 2007 ده‌ستگیركراوه و له گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێب زیندانیكراوه، دواتریش له هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و گرتووخانه‌یه، بیلاوی توانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دكه‌ی زیندانیان رابكات و په‌یوه‌ندی به رێكخراوه‌كه‌یه‌وه بكاته‌وه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی باس له چۆنیه‌تی كه‌وتنی مووسڵ ده‌كه‌ن، كه له شوێنی كوژرانی بیلاوی دۆزراونه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "سه‌ره‌تا چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی داعش كه له ته‌له‌عفه‌ر و عه‌یازییه‌وه هاتبوون، بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی پچڕپچڕ بۆ سه‌ر بازگه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای مووسڵ ئاماده‌كرابوون، دواتریش به‌نیازی ئه‌نجامدانی نمایشی سه‌ربازی بوون له هه‌ریه‌ك له مووسڵ و سامه‌ڕا له یه‌ك كاتدا، له‌و كاته‌شدا چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی دیكه‌ی داعش له ناوچه‌كانی بیابانی حه‌زه‌ر و حه‌وزی سه‌رساره‌وه هاتبوون، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن، جموجووڵی هێزه عێراقییه‌كان په‌ك بخه‌ن".
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كان، ئه‌و كات رێكخراوی داعش چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بوو به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌یان، كه به‌لایه‌نی كه‌م پێویست بوو وه‌ڵامی ئه‌و نمایشه سه‌ربازییه بده‌نه‌وه كه له سامه‌ڕا ئه‌نجامدرا.
هه‌رچی نمایشه‌كه‌ی مووسڵیش بوو ئه‌نجام نه‌درا و وه‌ك هاشمی باسی لێوه ده‌كات، "كوژرانی بیلاوی هۆكاری سه‌ره‌كی بوو بۆ دواخستنی نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌ری راستی شاری مووسڵ، به‌ڵام په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان مه‌فره‌زه‌كانی داعش له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ر به‌رده‌وام بوو و، چاوه‌ڕێی فه‌رمانی "ئه‌بی موسلم ئه‌لتوركمانی"ی جێگره‌وه‌ی بیلاوییان ده‌كرد، كه ناوی راسته‌قینه‌ی "فازڵ ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا حه‌یالی" بوو".
وه‌ك هاشمی ئاماژه‌ی پێده‌كات، "توركمانی چاوه‌ڕێی كرد ئاخۆ هێزه عێراقییه‌كان چ كاردانه‌وه‌یكیان به‌رامبه‌ر نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی سامه‌ڕا ده‌بێت، به‌ڵام هێزه عێراقییه‌كان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ببان، له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی ناڕاست و میدیای چه‌واشه‌كاره‌وه ویستییان هه‌واڵی ئه‌و رووداوانه به‌درۆ بخه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ترس و نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵكی بڕه‌وێننه‌وه".
دواتر له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی میدیایی داعشه‌وه بڵاوكرابووه‌وه، دیمه‌نی داخستنی رێگای گه‌یشتنی پێداویستی سه‌ربازی عێراق به‌ره‌و مووسڵ له‌و بازگه‌یه نیشاندرا، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه كۆنترۆڵ كرابوو، وێڕای نیشاندانی دیمه‌نی ده‌ستگیركردن و رفاندن له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری مووسڵ، كه ئه‌و كات هێشتا به‌ده‌ست هێزه عێراقییه‌كانه‌وه بوون.
له به‌شێكی بڵاوكراوه‌كه‌دا، وته‌بێژی داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ژماره‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌یان له‌كاتی داگیركردنی مووسڵ تۆزێك له ژماره‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره موسڵمانانه زیاترن كه له شه‌ڕی به‌در به‌شداربوون"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یان له 313 چه‌كدرا زیاتر بوون، چونكه چه‌نگاوه‌ره موسڵمانه‌كانی شه‌ڕی به‌در ژماره‌یان 313 جه‌نگاوه‌ر بوون.
به‌گوێره‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش، ژه‌ماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه به‌قه‌باره‌ی كه‌تیبه‌یه‌كی 350 كه‌سی بوون، كه له ده‌ره‌وه‌ی مووسڵه‌وه هاتبوون و، به نزیكه‌ییش هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه بوون كه له‌ناو مووسڵ توانییان رووبه‌ڕووی ده‌یان هه‌زار كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان ببنه‌وه.
هاشمی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان شاری مووسڵ چۆڵ بكه‌ن، ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و تانكییه بوو كه ئه‌بوعومه‌ر جه‌زراوی لێیده‌خوڕی و، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا گردبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی سوپای عێراقی له‌به‌رده‌م ئوتێلی موسڵ كرایه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه وره‌ی سوپا دابه‌زی و به‌ره‌و لای چه‌پی مووسڵ پاشه‌كشه‌یان كرد، دواتریش به‌گوێره‌ی راپۆرتی لێژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ كه‌وتنی مووسڵ، فه‌رمانی كشانه‌وه‌ش له به‌غدا پێیان گه‌یشت"، كه ئه‌و كات نوری مالكی، سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بوو.
جێگای ئاماژه‌پێدانه، له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له دژی رێكخراوی داعش راگه‌یاند، به‌مه‌ش شوومترین لاپه‌ڕه له مێژووی عێراقدا داخرا، هه‌رچه‌نده تائێستاش لێره‌و له‌وی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش كرده‌وه‌ی خۆكوژی و له شێوه‌ی مه‌فره‌زه‌ی بچووك بچووك هێرشی چه‌كداری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دوای راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی شه‌ڕیش چه‌ندین كه‌س له هێرش و كرده‌وه‌كاندا بوونه‌ته قوربانی.
H.B