به فه‌رمی مانچێسته‌ر یونایتد یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی گواسته‌وه
پێگه‌ی فه‌رمی مانچێسته‌ر یونایتد گواستنه‌وه‌ی فرێدی برازیلی بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، ئه‌و یاریزانه له شاختار دۆنێتسكی ئۆكراینیه‌وه به بڕی 52 ملیۆن پاوه‌نده‌وه رووی كرده ریزه‌كانی مان یونایتد.
فرێدی ئێستا كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی برازیل ئاماده‌كاریی بۆ یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كات، راسته‌وخۆ له له له‌نده‌نه‌وه بۆ وژاۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی روویكردووه‌ته، شاری مانچێسته‌ره‌وه و له‌وێشه‌وه پشكنینه پزیشكیه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتووی تێپه‌ڕاندووه، به‌مه‌ش مانچێسته‌ر یوناتید یه‌كه‌م گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی له‌گه‌ڵ فرێدی برازیلی راگه‌یاند.
فرێدی 25 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاختار 155 یاری ئه‌نجام داوه و 15 گۆڵ و 15 ئاسیستی كردووه، تا ئێستاش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل 7 یاری كردووه.