عه‌بادى: ساخته‌كارى مه‌ترسيدار له هه‌ڵبژاردن كراوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، "پێويسته توركيا رێز له سه‌روه‌رى عێراق بگرێت" و له باره‌ى هه‌ڵبژاردنيشه‌وه گوتى: "ساخته‌كارى مه‌ترسيدار ئه‌نجامدراوه".
ئه‌مڕۆ حكومه‌تى عێراق له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ئه‌نجامى ليژنه‌ى به‌دواداچوونى وه‌زارى بۆ ساخته‌كارييه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سند كرد.
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆي‌دا كه هه‌موو رۆژانێكى سێشه‌ممه ئه‌نجامى ده‌دات، گوتى: "پشت به‌ستن به ئامێرى تاقى نه‌كراوه عێراقى رووبه‌ڕووى كێشه‌ى زۆر كردووه‌ته‌وه".
گوتيشى: "چاودێرى و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و سكاڵايانه ده‌كه‌ين كه له باره‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانه‌وه تۆمار كراوون".
هه‌روه‌ها گوتى: "حكومه‌ت و ده‌سته‌ى نه‌زاهه به‌دواداچوون و چاودێرى ئه‌و كێشانه ده‌كه‌ن كه به هۆى ئامێره تاقى نه‌كراوه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌ن ئه‌نجامى ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى وه‌زارى په‌سندكردووه كه تايبه‌ت به پێشێلكارييه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن تۆماريان كردووه".
داواشيكرد، "ده‌سه‌ڵاته‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان يه‌كلا بكرێنه‌وه".
ئه‌و ليژنه وه‌زارييه‌ى حكومه‌ت بۆ به‌دواداچوونى پێشێلكارييه‌كان پێكيهێنابوو، دواى لێكۆڵينه‌وه گه‌يشتووه‌ته ئه‌م ئه‌نجام و راسپاردانه و سه‌رجه‌م ئه‌نجام و راسپارده‌كانيش له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانه‌وه په‌سند كران، كه ئه‌مانه‌بوون:
1.جياكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ى به ده‌ستى %5ى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كان.
2.هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات و كه‌مپى ئاواره‌كان چونكه به‌ڵگه‌ى ساخته‌كارى گه‌وره له‌به‌رده‌سته له‌و باره‌يه‌وه.
3.ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى و ده‌زگاى ئاسايشى نيشتيمانى و هه‌واڵگرى وه‌زاره‌تى ناوخۆ راده‌سپێرێت بۆ گرتنه‌به‌رى رێكارى ياسايى به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى ساخته‌كاريان كردووه.
4.حكومه‌ت داوا له داواكارى گشتى ده‌كات داواى ياسايى له‌و باره‌يه‌وه تۆمار بكات.
5.ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ئه‌و راپۆرته ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى نه‌زاهه ده‌كات بۆ به‌دواداچوون و گرتنه‌به‌رى رێككارى پێويست دژى.
6.راپۆرته‌كه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به مه‌به‌ستى كارله‌سه‌ر كردنى.
7.وه‌ك رێككارێكى رێگرى كردن حكومه‌ت سه‌فه‌ركردنى به‌رپرسانى كۆميسيۆن له پله‌ى ياريده‌ده‌رى به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌سه‌ره‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات قه‌ده‌غه ده‌كات و پێش سه‌فه‌ريان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌بێت ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانيان به‌ده‌ستهێنابێت.
سه‌باره‌ت به قه‌يرانى ئاويش، حه‌يده‌ر عه‌بادى هاووڵاتيانى دڵنيا كرده‌وه، كه "بڕى پێويست بۆ ئه‌مساڵ ئاو گلدراوه‌ته‌وه و هاووڵاتيان ناكه‌ونه ته‌نگانه‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد، "به‌رده‌وام ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خواست و پێداويستى هاووڵاتيان له باره‌ى كاره‌باوه دابين بكرێت".
ئ.ڕ