سەفین دزەیی: ناتوانین بڕیاری دواخستنی ھەڵبژاردن بدەین

"بۆشایی یاسایی دروست دەبێت"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت و لەكاتی دیاریكراودا ئەنجامدەدرێت، ئاماژە بەوەشدەدات، ماوەی کارکردنی پەرلەمان کۆتایی دێت و بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی دروستب نەبێت،دەبێ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "وادەی یاسای ھەڵبژاردنی كوردستان تەواو دەبێت و بەپێی یاسا دەبێ ھەڵبژاردن بكرێت، وادەی ھەڵبژاردنیش لەلایەن سەرۆكایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دیاركراوە و وادەیەكی گونجاوە".

لەبارەی دواخستنی وادەی ھەڵبژاردن كە دەنگۆی ئەوە ھەیە ھەندێك لایەن داوای دواخستنیان كردووە، سەفین دزەیی گوتی: "وابزانم سەرۆكی حكوومەتیش ناتوانێ بڕیاری دواخستنی ھەڵبژاردن بدات، چونكە لە دوو خولی پەرلەمان كە درێژكرابووەوە كۆتایی پێدێت، ئەوكاتە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی دروست نەبێت، دەبێ ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت".