به ڤیدیۆ.. ژیانی مێسی له منداڵییه‌وه تا كاتی ئه‌ستێره‌بوونی ده‌كرێته ئه‌نیمه‌یشن
ژیانی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كرێته ئه‌نیمه‌یشن و له منداڵییه‌وه تا ئه‌ستێره‌بوونی پیشان ده‌درێت.
له ریكلامێكی بۆ كۆمپانیای گاتۆراد كه كۆمپانیایه‌كی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كانه مێسی به شێوه‌ی ئه‌نیشمه‌یشن ده‌رده‌كه‌وێت و له منداڵییه‌وه تا ئه‌ستێره‌بوونی پیشان ده‌درێت.
ریكلامه‌كه ئه‌وكاتانه پیشان ده‌دات كه مێسی له ئارجه‌نتینا یاریی ده‌كرد و پاشان دكتۆره‌كان پێیان راگه‌یاند، له جه‌سته‌ی لیۆ له گه‌شه‌كردن ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام مێسی كۆڵنادات و له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌گه‌نه لوتكه.
له ریكلامه‌كه باسی مۆندیالیشی تێدایه و چه‌ند دیمه‌نێكی فایناڵی 2014ـی مۆندیالی نێوان ئارجێنتینا و ئه‌ڵمانیا نیشان دراوه كاتێك مێسی هه‌لێكی گۆڵكردن له‌ده‌ست ده‌دات.
په‌یامی ریكلامه‌كه بۆ پشتگیری مێسییه بۆ ئه‌وه‌ی له مۆندیالی رووسیا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات، كه مێسی تا ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هیچ كات نه‌بووه‌ته پاڵه‌وان.