سه‌رۆك بارزانى ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى ناوچه‌ى سه‌درى كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى شه‌وى رابردووى ناوچه‌ى سه‌درى به‌غداى كرد.
شه‌وى رابردوو، به هۆى دوو ته‌قينه‌وه‌ى يه‌ك له دواى يه‌كه‌وه كۆگايه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له حوسه‌ينييه‌يه‌كى ناوچه‌ى سه‌در ته‌قييه‌وه و به هۆيه‌وه (10) كه‌س كوژران و (19)ى ديكه بريندار بوون و ده‌يان خانووش وێران بوون.
له په‌يامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى نووسيويه‌تى: " زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی شەوی ڕابردووی شاری سەدر دەكەین كە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێ‌تاوان".
هه‌روه‌ها له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه: "ئەو هێرشە تیرۆریستییە نیشانەی ئەوەیە كە هێشتا داعش و تیرۆر کۆتای‌یان نەهاتووە وەک بانگەشەی بۆ دەکرا و تائێستاش تیرۆریستان هەڕەشەن بۆسەر ئاساییش و ژیانی هاووڵاتیان".
ده‌قى په‌يامه‌كه
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی شەوی ڕابردووی شاری سەدر دەكەین كە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێ‌تاوان. سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
ئەو هێرشە تیرۆریستییە نیشانەی ئەوەیە كە هێشتا داعش و تیرۆر کۆتای‌یان نەهاتووە وەک بانگەشەی بۆ دەکرا و تائێستاش تیرۆریستان هەڕەشەن بۆسەر ئاساییش و ژیانی هاووڵاتیان.
مسعود بارزانی
7ـی 6ـی 2018