مێسی به‌شێوازێكی زۆر جیاواز باسی گریزمان ده‌كات
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا ستایشی ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری فره‌نسی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كات و ده‌شڵێت: گریزمان یاریزانێكی نایابه، له ناوه‌راست رۆڵی بنیاتنانی هێرشه‌كان ده‌بینێت.
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بارسێلۆنا یاریزانێكی هاوشێوه‌ی گریزمانی پێویسته، چونكه ئه‌و یاریزانه شێوازی خۆگونجادنی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان زۆرباشه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه گریزمانی ته‌مه‌ن 27 ساڵ بریاری داوه پیش ده‌ستپێكی مۆندیال چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه.
به‌شێك له میدیاكان پێیانوایه گریزمان بڕیاری رۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا داوه، به‌شێكی دیكه‌یان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ك گریزمان گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نوێ كرده‌وه.
مێسی له دیمانه‌كه‌یدا جارێكی دیكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه حه‌ز ناكات نیێمار په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات.
له باره‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال گوتی: ئێمه ئه‌گه‌ر به‌ربژێریش نه‌بین بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه، به‌ڵام ده‌توانین به باشترین شێوه به‌رانگاری سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان ببینه‌وه.
مێسی گوتی: پێموایه ئاستی ئه‌ستێره‌كان له مۆندیال له لوتكه ده‌بێت، چونكه به‌رازیل نێیمار و كۆتینۆی هه‌یه، ئه‌ڵمانیاش به ته‌نیا ئه‌ستێره‌یه‌كی نییه، به‌ڵكوو پێكهاته‌یه‌كی پته‌ویان هه‌یه، فره‌نسا گریزمان، مباپێ و دێمبلی هه‌یه، ئیسپانیا ئینیێستا و سیلڤای هه‌یه، به‌لجیكا خاوه‌نی هازاد و دی برۆینه.