رێگهی ههناردهی نهوتی كهركووك بۆ ئێران مهترسی لهسهره
K24 - كهركووك:
ڕێکكەوتنە نەوتییهكهی نێوان عێراق و ئێران له بارهی هەناردەكردنی نەوتی کەرکووک چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئێستا گرفتی مەترسی ڕێگەوبان دروست بووە بۆ ئەو تانکەرانەی کە نەوتەکە دەگوازنەوە بۆ وڵاتی ئێران، چونکە ئەو هێڵەی کە تانکەرەکانی پێدا دەڕۆن لە سنووری خوورماتوو و سلێمان بەگ ناوچەیەکە هێشتا چالاکی گرووپە چەکدارەکانی تێدایە.
شارەزایانی بواری نەوت دەڵێن، تەنها ڕێگەی سەلامەت بۆ هەناردەی نەوتی کەرکووک بۆڕی بەندەری جیهانە کە بە ههرێمی کوردستاندا دەڕوات, بۆ ئەمەش حکوومەتی عێراق ناچارە لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككهوتنێك بكات.
بەپێی رێکكەوتنەکەی نێوان عێراق و ئێران بێت، رۆژانە سی تاکو شەست هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک دەچێتە وڵاتی ئێرانەوە.
ڕێکكەوتنەکە چووهتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەو ناوچەی کە نەوتەکەی پێدا دەڕوات ناوچەیەکی پارێزراو نیيە لە رووی ئەمنيیەوە، ئەمەش پێ دەچێت گرفت بۆ هەناردەکردنی ئەو بڕە نەوتە درووست بکات.
هەنگاوی یەکەم بەڕێگای تانکەر نەوت دەڕواتە ئێران بڕیارە لە هەنگاوی دووەمدا، لەڕێگای بۆريیەکەوە لە ڕۆژئاوای کەرکووک ڕاستەوخۆ نەوتی ئەو شارە بنێردرێتە کرماشان.
هەموو ئەو مامەڵانەی کە حکوومەتی ناوەندی عیراق بەنەوتی کەرکووکەوە دەیکات بەبێ پرس و ڕاوێژە لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای ئەو شارە، کە ئەمەش بەلای زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنەوە هەنگاوێکە پێچەوانەی دەستوور و یاسایە.
لەدوای 16ى ئۆکتۆبەر بۆ یەکەمجارە حکوومەتی عێراق هاتووهتە سەرخەت و دەیەوێت جگە لەو دەروازەی کە پێشووتر نەوتی پێدا دەڕۆشت بۆ بەندەری جەیهانی تورکی, دەروازەی تازە بدۆزێتەوە، وەکو یەکەم هەنگاويش رێگای ئێرانی گرتووهتە بەر، بەڵام هێشتا نازانرێت دەتوانرێت بەو ڕێگە نەوت بنێردرێتە ئێران یان نا.
ا. م