مه‌سروور بارزانی: ئه‌جێندای حكوومه‌تی داهاتوو بۆ ئێمه گرنگه نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی پێكهێنانی كوتله‌ی زۆرینه و حكوومه‌تی نوێی عێراق، ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌وڵی لایه‌نه‌كان بۆ درووستكردنی هاوپه‌یمانی و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوو به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق به ئاڕاسته‌ی به‌دیهاتن و دابینكردنی خواسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی كارا‌و چالاكی هه‌بێت. پره‌نسیپه‌كانی هاوبه‌شیی راسته‌قینه و ته‌وافوق و هاوسه‌نگی و ئه‌جێندای حكوومه‌تی داهاتوو بۆ ئێمه گرنگه نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌رده‌گرێت".
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كین گرۆس كۆنسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كه ئه‌مڕۆ 11/6/2018 به‌ڕێوه‌چوو، دوا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كانی عێراق و كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه ناڕازییه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیان تاوتوێ كردووه‌و تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی درووستكردنی فراكسیۆنێكی گه‌وره بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و یه‌كریزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له گومانه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كراوه‌و وێڕای دووپاتكردنه‌وه له میكانیزمی یاسایی بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه، هاوكات بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به زه‌وتكردنی مافی ده‌نگدان و نادادپه‌روه‌رایی وه‌سف كراوه.
له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان كرده‌وه و به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به به‌رژه‌وه‌ند زانیوه.
بارودۆخی گشتی و هه‌وڵه‌كانی به‌دیهاتنی عێراقێكی سه‌قامگیر و بوژاوه لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بووه.