"ئه‌م ساڵ حكوومه‌ت پێكنایه‌ت"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی عێراق له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/6/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ساڵی 2018 ته‌واو ده‌بێت و حكومه‌تی نوێ پێكنه‌هێنراێت چونكه سه‌ختی و ئاڵۆزی زۆری دێته رێگا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و رێككه‌وتن و لێكتیگه‌یشتنانه‌ی تا ئێستا درووست بوون، ده‌ره‌نجام كوتله‌یه‌كی 222 كورسیی لێده‌كه‌وێته‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یشه 107 ئه‌ندام وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی قۆناغی داهاتوو له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌بن، به‌ڵام هه‌ندێك ناوه‌ندی سیاسی وای ده‌بینن، ساڵی 2018 كۆتایی دێت بی ئه‌وه‌ی بتوانرێت حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت، چونكه تا ئێستا لێكـیگه‌یشتن و ریككه‌وتنه‌كان سه‌قامگیر و جێگیر نیین".
حسێن سه‌عید عه‌ره‌ب، سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی ئیراده به رۆژنامه نیمچه فه‌رمییه‌كه‌ی عێراقی گوتووه: "لێكتێگه‌یشتن به‌رده‌وامه له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا و هیچ هێڵێكی سوور له نێوانیاندا نییه، پێده‌چێت كوتله‌یه‌كی گه‌وره كه 222 كورسی له خۆده‌گرێت پێكبێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا 107 كورسی په‌رله‌مان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن بمێننه‌وه، كوتله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه (سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكوه‌زیران) رێكده‌كه‌ون. لایه‌نی دووه‌میش وه‌ك چاو‌دێر به‌سه‌ر كاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "یه‌كێك له كوتله‌كان له 155 كورسی نزیك بووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات ئه‌وكاته هێزه‌كانی دیكه‌ش به‌ره‌و ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه دێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت و له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ رێككبكه‌ون".