عه‌للاوی داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌للاوی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و هاوكات سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی داوايكرد ریفراندۆمێكی گشتی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت، یانیش هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ئه‌نجام بدرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له نووسینگه‌ی عه‌للاوی ده‌ركراوه، ئاماژه به‌وه كراوه، "ئه‌و داواكارییه‌ی عه‌للاوی دوای ئه‌و ساخته‌كاری و زیاده‌ڕۆییه مه‌ترسیدارانه هاتووه، كه سه‌رجه‌م سنووره‌كانی به‌زاندووه و دواجار په‌لی بۆ دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنیش هاوێشت".
عه‌للاوی دووپاتیكرده‌وه، "به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخه‌كه كه كێشه و ئاڵۆزییه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان لێهاتوون و چاره‌سه‌ره‌كان سه‌خت بوونه، به‌تایبه‌ت دوای سووتانی سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا، هه‌موو ئه‌وانه به‌شێكن له زنجیره سیناریۆكانی له‌باربردنی هه‌ڵبژاردن".
له‌درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، عه‌لاوی جه‌ختیكرده‌وه، "به به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ئه‌و رێژه كه‌مه‌ی ده‌نگده‌رانی عێراق، كه به‌شدارییان له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كرد، پێویسته به دوای شێوازێكی نوێ‌دا بگه‌ڕێین، كه متمانه بۆ گه‌ل بگه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌ویش به به‌شداریپێكردنی له بڕیاردان له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسیه‌وه ده‌كرێت، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین ریفراندۆمێكی گشتی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و تانانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجامه‌كان كراون ئه‌نجام بدرێت، یانیش هه‌ڵبژاردنێكی نوێ به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به ئیداره‌دانی له‌لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجامه‌كان هه‌ر چییه‌ك بوون قبووڵی بكه‌ین".
ئێواره‌ی دوێنێ، گه‌وره‌ترین كۆگای سندووقه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی عێراق له ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا سووتا، ئه‌مه‌ش دوای ته‌نیا چه‌ند رۆژێك بوو له بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هه‌ژماركردن و هه‌ڵاوێركردنی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، هه‌ر دوای ئه‌و رووداوه‌ش سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سندووقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێكه‌وت نه‌سووتاون و ده‌ستێك له‌پشت سووتاندنیانه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه.
H.B