بکوژی "ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی کەسنەزان" دەستگیرکرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، بكوژی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه له ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان كوژرا، ده‌ستگیركرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیس، كه له په‌یجی فه‌رمی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو، ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه, به‌ناوی (عوسمان عه‌بدوڵڵا)، له كه‌سنه‌زان كوژرا، دوای رووداوه‌كه‌ش، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ست به به‌دواداچوون بۆ ئاشكراكردنی بكوژه‌كه كرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس، بكوژه‌كه ناوی (هـ. م. ب) و دوای گەڕان و پشکنینی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دواجار تۆمەتبار خۆی رادەستی ئەم هێزانە کردووه، بە گوێره‌ی ماددەى (406) لە یاسای سزادانی عێراقی, لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
شه‌وی رابردوو، دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ى له مزگه‌وتى (فارووق) له شاره‌دێى (كه‌سنه‌زان)، موقه‌ده‌م (عوسمان عه‌بدوڵڵا كه‌ريم) له لايه‌ن دوو كه‌سه‌وه كوژرا.
زه‌رده‌شت حه‌مێ، په‌يامنێرى كوردستان24، له شوێنى رووداوه‌كه رايگه‌ياند، رووداوه‌كه كاتژمێر (9:40) خووله‌كى شه‌و روويداوه.
شاهێدحاڵێكى رووداوه‌كه، به كوردستان24ى راگه‌ياند، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (بى ئێم ده‌بليو)ى ره‌نگ ره‌ش ته‌قه‌يان له ئه‌فسه‌ره‌كه كردووه.
ا. م