ئه‌مه‌ريكا: له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره پێويسته توركيا ئێس 400 له رووسيا نه‌كڕێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پێنتاگۆن) رايگه‌ياند، كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كه‌ى رووسى (ئێس400) له لايه‌ن توركياوه، "مه‌ترسى ته‌كنيكى" درووستده‌كات.
جێگرى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئه‌وروپا و ناتۆ، (تۆماس گوفۆس) رايگه‌ياند، "له‌و بڕوايه‌داين كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى (ئێس-400) سوودى نييه. ئه‌و سيستمه مه‌ترسى ته‌كنيكى درووست ده‌كات و ئێمه‌ش رێككارى سنووردارمان هه‌يه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و مهترسييانه".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێمان باشه توركيا ئه‌و سيستمه نه‌كڕێت. هه‌رچه‌نده توركه‌كان ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى خۆيانيان هه‌يه و هه‌وڵى دابينكردنى پێداويستى به‌رگرى بۆ خۆيان ده‌ده‌ن".
رووسيا ساڵى رابردوو، رازى بوو سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى (ئێس-400) بفرۆشێت به توركيا و ئه‌و بڕياره‌ى نێوان رووسيا و توركيا، ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاى هه‌راسان كردووه و ئه‌وان دژى ئه‌وه‌ن توركيا چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى له رووسيا بكڕێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر