به ڤیدیۆ.. له یارییه‌كی دراماتیكیدا دانیمارك شكستی به پیڕۆ هێنا
هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك له یه‌كه‌مین یاری مۆندیالی 2018ـی رووسیا به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به پیرۆ هێنا.
له یاریگه‌ی مۆرداڤیا ئارینا له شاری سارانسك هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك و پیرۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن، گێمی به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات.
به‌ڵام له گێمی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك له رێگه‌ی یووسف پۆڵسن هێرشبه‌ری یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌مین گۆڵیان له مۆندیال تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی دانیمارك كۆتایی هات.
له‌و یارییه‌دا كریستیان كۆیڤای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ لێدانێكی پێناڵتی له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش هاوشانی مێسی بووه دووه‌مین یاریزان له مۆندیالی 2018 لێدانی پێناڵتی به‌فیرۆ ده‌دات.
هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له دووه‌مین یاری خۆی له مۆندیال رووبه‌ڕووی ئوسترالیا ده‌بێته‌وه، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا پیرۆ و فره‌نسا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.