بەهۆی خۆشی هاندەرانەوە لە مەکسیک بومەلەرزە روویداوە

لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵەکەی مەکسیک بەرامبەر ئەڵمانیا بومەلەرزە دروستبووە

لە کاتی تۆمارکرانی گۆڵەکەی مەکسیک دژی ئەڵمانیا، بەهۆی هەڵپەڕین و ئاهەنگی خۆشی مەکسیکییەکان بومەلەرزە لە مەکسیکی داوە.
رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، تۆڕی بومەلەرزەی مەکسیکی رایگەیاندووە لە کاتی تۆمارکرانی گۆڵەکەی هێرڤینگ لۆزانۆ کە لە خولەکی 35 لە یەکەم یاریی مەکسیک لە مۆندیالی 2018 بەرامبەر ئەڵمانیا تۆماریکرد، بەهۆی کاردانەوەی سەرشێتانەی هاندەرانەوە بومەلەرزەیەکی سووک دروست بووە و هەڵپەڕینی مەکسیکییەکان کاریگەری لەسەر چینەکانی زەوییەوە هەبووە، کە لە گۆڕەپانەکانی شاری مێکسیکۆ بە هەزاران خەڵک کۆببونەوە و بەیەکەوە سەیری یارییەکەی مەکسیک و ئەڵمانیایان دەکرد، بۆیەکەمجار لەوەتەی مۆندیالی 1982 ئەڵمانیا لە یەکەم یاریی تووشی شکست بوو، مەکسیک بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.