بە وێنە.. یاریزانانی سویسرا لە فاولکردن لە دژی نێیمار ریکۆردیان تۆمارکرد

نێیمار بە قەدەر یاریزانی پێنج هەڵبژاردە فاولی لە دژ کراوە

نێیمار لە یاریی بەرامبەر سویسڕا لە فاولگیران لە دژی ریکۆردی تۆمارکرد.
لە یاریی بەرامبەر سویسڕا یاریزانانی سویسڕا 10 فاولیان لە دژی نێیمار داسێلڤا کرد، لەوەتەی مۆندیالی 1998وە یەکەمجارە یاریزانێک لە یارییەکی مۆندیال ئەوەندە فاولی لە دژی بگیرێت، لە مۆندیالەکەی فڕەنسا یاریزانانی توونس 11 فاولیان لە دژی ئالان شیراری هێرشبەری ئینگڵاند کرد.
نێیمار بە تەنیا بە قەدەر یاریزانەکانی مەکسیک و پۆرتوگال و دانیمارک و رووسیا و ئایسلەندا فاولی لە دژی کراوە، تەنانەت لە یارییەکەدا نیمۆ گۆرەوییەکانیش بەهۆی توندوتیژی بەرگریکارەکانی سویسڕا دڕا.
پێش یارییەکەی سویسڕا تیتی رایگەیاندبوو نێیمار بە رێژەی %100ئامادە نییە بۆ یارییەکە، کەچی بە درێژایی یارییەکە یاریی کرد.

نێیمار دژی سویسڕا
نێیمار دژی سویسڕا
نێیمار دژی سویسڕا
نێیمار دژی سویسڕا
نێیمار دژی سویسڕا
نێیمار دژی سویسڕا
نێیمار دژی سویسڕا
نێیمار دژی سویسڕا