تره‌مپ: هه‌رگيز ناهێڵم ئه‌مه‌ريكا ببێته كه‌مپى په‌نابه‌ران
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، گه‌لى ئه‌ڵمانيا له دژى سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، به هۆى ئه‌و سياسه‌ته‌ى له هه‌مبه‌ر په‌نابه‌رانه‌وه گرتبوويانه به‌ر و هه‌ربۆيه هه‌رگيز ناهێڵم ئه‌مه‌ريكا ببێته كه‌مپى په‌نابه‌ران.
تره‌مپ، له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه، نووسيويه‌تى: "هه‌رگيز رێگه ناده‌ين ئه‌وه‌ى له ئه‌وروپا روويدا، له ئه‌مه‌ريكا دووباره ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئێستا ئاستى تاوان له ئه‌ڵمانيا به‌رز بووه‌ته‌وه. ئه‌وروپا هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌ى كرد، كه رێگه‌ى به گه‌يشتنى مليۆنان په‌نابه‌ر دا، كه خه‌ريكه رۆشنبيرى ئه‌وروپا ده‌گۆڕن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه نامانه‌وێت ئه‌وه‌ى ئێستا له ئه‌وروپا رووده‌دات، له وڵاته‌كه‌مان رووبدات".
ئه‌وه‌شى گوت: "ئەمریکا نابێتە کەمپی پەنابەران، نابێتە سەنتەری لە خۆگرتنی ئاوارەکان. شتی وا نابێت. سەیرکەن لە ئەوروپا چی روودەدات. رێگە نادەین ئەو شتە لە ئەمریکا رووبدات. بەلایەنی کەمەوە رێگە نادەم لە سەردەمی دەسەڵاتمدا رووبدات. سەیری شوێنەکانی دیکەی جیھان بکەن بزانن چی روودەدات. سەیری رۆژنامەکانی ئەمڕۆ بکەن ھەموو شتێکتان بۆ روون دەبێتەوە. ئێمە خراپترین یاسای پەنابەرانمان ھەیە لە ھەموو جیھان. ھیچ وڵاتێک یاسایەکی بەم خراپی و مەترسیداريیەی نيیە. بینیتان چۆن منداڵەکان لە دایک و باوکیان جیاکرانەوە. بەڵام بێننە پێش چاوی خۆتان وڵاتێک بەبێ سنوور، وڵاتێک سنووری نەبێت وڵات نیە. ئێمە پێویستمان بە ئاسایش و ئارامیيە. سەیرێکی ئەو کوشتن و وێرانکاریانە بکەن کە بەھۆی پەنابەرانەوە بەسەر ئەم وڵاتەدا ھاتووە. بۆیە ئێمە پێویستمان بە وڵاتێکی ئارام ھەیە ئەمەش لە سنوورەکانەوە دەستپێدەکات. ئەمەش رێگاکەیە".
لێدوانه‌كانى تره‌مپ، هاوكاته له‌گه‌ڵ جياكردنه‌وه‌ى سه‌دان منداڵ و كۆرپه‌ى په‌نابه‌ر له دايك و باوكيان، دواى ئه‌وه‌ى له سنوورى مه‌كسيكه‌وه روويان كردووه‌ته ئه‌مه‌ريكا و ده‌ستگيركراوون.
منداڵه‌كان به جيا هه‌موويان كۆكراونه‌ته‌وه له ته‌لبه‌ندێكدا و دايك و باوكيشيان ده‌ستگيركراوون.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و مافى منداڵ، داواى پاراستنى مافى ئه‌و منداڵانه ده‌كه‌ن، كه به هۆى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپه‌وه له دايك و باوكيان جياكراونه‌ته‌وه و خراونه‌ته ته‌لبه‌نده‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ميلانيا تره‌مپ، هاوسه‌رى دۆناڵد تره‌مپ، له رێى تويته‌ره‌وه ناڕه‌زايه‌تى به‌رامبه‌ر به سياسه‌تى هاوسه‌ره‌كه‌ى له باره‌ى منداڵانه‌وه پيشانداوه و داوايكردووه، كۆنگرێس ياسايه‌ك له‌و باره‌يه‌وه ده‌ربكات و رێگرى له‌و ره‌فتاره‌ى هێزه ئه‌منييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بكات.
هه‌روه‌ها لورا بوش، هاوسه‌رى جۆرج ده‌بليو بوش، له رێى تويته‌ره‌وه، داوايكردووه، سنوورێك بۆ ئه‌و ره‌فتار و سياسه‌تانه‌ى تره‌مپ له هه‌مبه‌ر پێشێلى مافه‌كانى مرۆڤ و په‌نابه‌ران دابنرێت.
ئ.ر