خانه‌قین مانده‌گرێ

K24 - هه‌ولێر
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 21/6/2018 خه‌ڵكی خانه‌قین به داخستنی دووكان و بازاڕ و شوێنی كاره‌كانیان و بایكۆتكردنی ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كان، مانگرتنیان دژی خراپیی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه راگه‌یاند.
خانه‌قین یه‌كه‌م ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه كه به ناوچه "جێناكۆكه‌كان" ناسراوه كه مان ده‌گرێت. پاش ئه‌وه‌ی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كرایه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان و پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه‌شدا وه‌ك كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر كشانه‌وه.
مانگرتوانی خانه‌قین داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵ ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كانیان بكه‌ن و له‌و پشێوی و كێشه ئه‌منییانه قوتاریان بكه‌ن. هاوكات ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی هێنراوه‌ته ناوچه‌كه‌وه بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنه‌كانی پێشوویان و بچنه ده‌ره‌وه‌ی خانه‌قین. كه ماوه‌یه‌كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه.