راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند تووشی پێكان بوو

له‌ خۆشی تۆماركردنی گۆڵه‌كه‌ی هاری كه‌ین تووشی پێكان ده‌بێت

گاریس ساوزگه‌یت راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند، به‌هۆی خۆشی ده‌ربڕین بۆ گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ مۆندیالی 2018 تووشی پێكان بووه‌.

گاریس ساوزگه‌یتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند، له‌ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر توونس له‌ كۆتا خوله‌كه‌كان گۆڵی بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد و ئه‌و راهێنه‌ره‌ش زۆر به‌ جۆشه‌وه‌ ئاهه‌نگی بۆ ئه‌و گۆڵه‌ گێڕا.

دوای یارییه‌كه‌ ساوزگه‌یت هه‌ستی به‌ ئازاری شانی كردووه‌ دوای پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت راهێنه‌ره‌كه‌ی ئینگلاند، به‌هۆی خۆشییه‌كانی شانی ده‌رچووه‌ و له‌ دواین راهێنانیش له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی هه‌ڵگرێكی ده‌سته‌كانی پێوه‌بوو شانیشی پێچابوو.

ئینگلاند له‌ دووه‌مین یاریی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ كاتژمێر 3:00 رووبه‌رووی په‌نه‌ما ده‌بێته‌وه‌ و بە سەرکردایەتی گاری ساوزگەیت یاریزانەکانی ئینگڵاند لەسەر راهێنانەکانیان بەردەوامن.