به ڤیدیۆ.. دانیمارك و ئوسترالیا نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بكشێنن

له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك و ئوسترالیا به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.
له ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه و به دیاریكراوی له خوله‌كی 7 كریستیان ئێریكسن هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 38 میلی جدیناك به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئوسترالیا یه‌كسان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش یازده‌یه‌مین لێدانی پێناڵتی بوو له مۆندیالی 2018ـی رووسیا.
به درێژایی كاتی گێمی دووه‌م هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن و به خاڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دانیمارك و فره‌نسا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئوسترالیا و پیرۆش له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.