لۆڤرین شێوازی راگرتنی مێسی ئاشكرا ده‌كات

له باره‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و كرواتیا كه بڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر 9:00ـی شه‌و به‌ڕێوه‌بچێت، لۆڤرین به‌رگریكاری كرواتیا شێوازی را‌گرتن مێسی ئاشكرا ده‌كات.
لۆڤرین به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ئیندیپێندێنتی بریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ست به شانازی ده‌كات كه رووبه‌ڕووی ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری وه‌ك مێسی ده‌بێته‌وه.
لۆڤرین ده‌شڵێت: من له فایناڵی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوومه‌وه و رێگه‌ی گۆڵگرتنم لێ گرت، 2 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ كرواتیا به‌رامبه‌ر نێیمار یاریم كرد، زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌مجاره‌یان به‌رامبه‌ر مێسی یاری ده‌كه‌م، هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌م به‌ره‌نگاری باشترینه‌كانی جیهان ببمه‌وه.
لۆڤرین گوتیشی: من له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مێسی ناترسم، ده‌شزانم چۆن ئه‌و یاریزانه راده‌گرم، ئه‌گه‌ر بته‌وێت بێ وه‌ستێنیت نابێت له نزیك مێسی (مان تو مان) یاری له‌گه‌ڵ بكه‌یت، به‌ڵكو ده‌بێت به كۆمه‌ڵ هه‌مووان بۆ راگرتنی به‌شداری له به‌رگریكردن بكه‌ن.
لۆڤرین ده‌شڵێت: له یاری پێشوو، ئایسله‌ندا زۆر به ژیرانه توانیان لیۆنێل مێسی رابگرن، ئێمه به وردی سه‌یری ئه‌و یارییه‌مان كرد و وانه‌یه‌كی باشمان لێ وه‌رگرت.
هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له یه‌كه‌مین یاری خۆی له مۆندیالی رووسیا شكستی به نێجیریا هێنا، ئارجێنتینا له یاری پێشووی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ ئایسله‌ندا یه‌كسانبوون، له‌و یارییه‌دا مێسی لێدانی پێناڵتی به‌فیرۆدا، ئه‌م یارییه بۆ مێسی و هاوڕێیه‌كانی شه‌ڕی مان و نه‌مانه، چونكه له ئه‌گه‌ری شكست هیوای گه‌یشتنیان بۆ قۆناخی داهاتووی مۆندیال ده‌كه‌وێته مه‌ترسی.