پۆلیسی سلێمانی: به‌هۆی وه‌رگه‌ڕان و گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێك دوو سه‌رنشین گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی وه‌رگه‌ڕان و سووتانی ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر رێگه‌ی دوكان – سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ 22ی6ی 2018 لەسەر ڕێگه‌ی دوكان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا – ژمارە بەغدا) كە سێ سەرنشینی تێدا بوو لەئەنجامی وەرگەڕانی گڕی گرت و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە سووتان و دوانیان گیانی لەدەستدا, بریندارێكیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی دوو هاووڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كران و بریندارەكەش بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی گواسترایەوە.
به گوێره‌ی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەوتاوان دەركەوتووە هەردوو هاووڵاتی (ع. ف. ص) و (س. ف. ص) كە دانیشتووی گەڕه‌كی شەهیدانی سەرچناری سلێمانیین و بەڕەگەز عەرەبن، بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلێكەوە گیانیان لەدەستداوە هەروەها (س. ش. ف) كەشۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە و بەڕەگەز عەرەبە لە ئێستادا بریندارەو باری تەندرووستی ناجێگیرە.
لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگروونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.