ئه‌ردۆغان: قه‌نديل ده‌ڕووخێنين و كۆبوونه‌وه‌ى به‌رپرسانى په‌كه‌كه‌مان بۆردومان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، "له هێرشێكى نوێ‌دا ده‌سته‌ى سه‌ركردايه‌تى په‌كه‌كه‌مان له كاتى كۆبوونه‌وه‌دا كرده ئامانج". گوتيشى: "له قه‌نديل 10 خاڵى گرنگمان بۆردومان كردووه".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى جه‌ماوه‌ريدا، كه له شارى (ئورفا) بۆ لايه‌نگرانى پارته‌كه‌ى رێكخرابوو، وتارێكى ئاراسته كرد.
له‌و وتاره‌دا ئه‌ردۆغان گوتى: ""له قه‌ندیل 10 خاڵی گرنگمان كردووه‌ته ئامانج. هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنێكی تازه‌دا سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌ی سه‌ركرده‌ی قه‌ندیلمان له میانی كۆبوونه‌وه‌دا كرده ئامانج".
گوتيشى: "رۆژانی له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌ی فیتنه‌ی ته‌نیشت ئورفا نزیكه. ره‌نگه كه‌سانێك هیوایان به كه‌سانێكی دیكه بێت، به‌ڵام ئێمه ده‌مێكه له‌و رێگه‌یه‌مانداوه. ئێمه ده‌زانین كه چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بوونمانه له مه‌یدانه‌كه‌دا. له‌به‌رئه‌وه به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین كه به‌هێزی خۆمان ئاسایش و ئارامی له‌ودیو سنوور به‌رقه‌رار بكه‌ین. نۆرەی ئەو شوێنانەش دێت کە لە نزیک ئورفاوەن. بە پشتیوانی خوا و دواتر گەلەکەمان لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو ناوچانەش لە تیرۆریستان پاکدەکەینەوە و رادەستی خاوەنە راستەقینەکانیان کە عەرەب، کورد و تورکمانەکانن دەکەینەوە".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، توركيا خه‌ريكى كارى نوێيه له سووريا و گوتى: "لە ئێستادا زانکۆی حەڕان، وەقفی مەعاریفی تورکیا و دامەزراوەی خوێندنی باڵا پێکەوە لە ئەلباب (باکووری سووریا) کۆلێژی زانستە پراكتیکییەکان دەکەنەوە".
له وتاره‌كه‌يدا، ئه‌ردۆغان هێرشيكرده سه‌ر پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى (هه‌ده‌په) و گوتى: "ئەو پارتەی کە یاریی دەستی رێکخراوی جوداخوازە، پێشتر فەرمانەکانی لە قەندیل وەردەگرت، ئێستا ئەوێش بەسەریاندا دەڕووخێنین. دەستمان بە دابەزین بۆ ئەوێ کردووە. با بزانین رێنماییان لەسەر کام شاخەوە بۆ دێت؟".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌و كه‌سانه كرد كه ده‌نێردرێن بۆ ئه‌نقه‌ره به‌ناوی په‌رله‌مانتاره‌وه و گوتی: "له پشت ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت په‌رله‌مانتار كه ناردوویانن بۆ ئه‌نقه‌ره چی ده‌رده‌چێت، ئالوده‌بووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌رده‌چێت، هه‌موو جۆره سێبه‌رێك هه‌یه تا قاچاخچێتی چه‌ك. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێناویانن گوایه سه‌رۆك شاره‌وانین جگه له‌وه شاره‌كانیان پڕكرد له پیسی و خۆڵوخاشاك هیچ شتێكی دیكه‌یان نه‌كرد. خوا كردی قه‌یوومی سه‌رۆك شاره‌وانیيه‌كانمان هاتن و شاره‌كانمان خزمه‌تیان پێگه‌یشت".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر