به وێنه.. سوودێكی دیكه‌ی كۆندۆم لای فه‌له‌ستینییه‌كانه
K24 - هه‌ولێر:
دواى به‌كارهێنانی كۆلاره وه‌ك چه‌كێكی سووتێنه‌ر له دژی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به گوللـه‌ی سه‌ربازان، فه‌له‌ستینییه‌كان داهێنان له جۆرێكی دیكه‌ی چه‌ك ده‌كه‌ن و به جۆرێكی جیا سوود له كۆندۆم وه‌رده‌گرن.
گه‌نجانی غه‌ززه له "رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه و شكانی گه‌مارۆ" به شێوازێكی جیاواز كۆندۆم به‌كارده‌هێنن و چه‌كێكی كاریگه‌رییانه له دژی ئیسرائیل، ئه‌و كۆندۆمانه‌ش له‌لایه‌ن دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به دانیشتووانی غه‌ززه ده‌درێت.
به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ی كۆندۆم، زیانی ده‌یان ملیۆن دۆلاری له گه‌نجینه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ داوه، كه بووه‌ته هۆی سووتانی كێڵگه‌كانی ده‌وروبه‌ری غه‌ززه كه له ژێر ده‌ستی ئیسرائیلن.
عامر شريتح، ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێپێوانه‌كه، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "مه‌عا" رایگه‌یاندووه، به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتنێكی جیاوازه و پێشتر كۆلاره به‌كارهێنراوه كه وێنه‌ی "شه‌هیده‌كانی" له‌سه‌ر چاپكرابوون.
عامر راشیگه‌یاندووه، ئێستا كۆندۆم به‌كارده‌هێنن و گه‌نجان پڕ له گازی هیلیۆمی ده‌كه‌ن و به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری كه‌رتی غه‌ززه هه‌ڵیانده‌ده‌ن.
چالاكوانێكی دیكه به‌ناوی یه‌حیا ساڵح رایده‌گه‌یه‌نێت، رێپێوانه‌كه به سه‌نگه‌ری خۆڵ ده‌ستیپێكرد، دواتری سووتاندنی تایه، كۆلاره‌ی به ئاگر و ئێستاش ئه‌و بالۆنانه (كۆندۆمانه)یه، روونیشی ده‌كاته‌وه بیرۆكه‌ی زیاتر و پێشكه‌وتووتریان هه‌یه و له ماوه‌ی داهاتوودا به‌كاریده‌هێنن.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م